مباپی یانەی داهاتووی خۆی دیاری دەکات

Screen Shot 2017-08-10 at 10.59.24 AM

یاریگا
بە پێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی کیلیان مباپی داهاتووی خۆی دیاری کردووە و بڕیارە ئەویش وەکو نێیمار پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان بکات.

ڕۆژنامەی (تیلیفۆت) ئاماژەی کردوە، مباپی ئەستێرەی لاوی یانەی مۆناکۆ و هەڵبژاردەی فەرەنسا، بەهۆی کاریگەری ڕۆیشتنی نێیمار بۆ یانەی پاریس سان جێرمان ئەویش بڕیاری داوە ڕوو لە یانە فەرەنسییەکە بکات، بە پێی ڕۆژنامەکەش پاریس سان جێرمان بری 155 ملیۆن یۆرۆی بۆ گرێبەستی مباپی تەرخان کردوە، هەروەها چاوەڕێ دەکرێ مباپی و نێیمار داهاتووی هێڵی هێرشبردنی پاریس سان جێرمان بن بۆ چەند ساڵی داهاتوو، ئەمەش گورزێکی گەورە دەبێت بۆ یانەکانی ریاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتی کە هەردووکیان هەوڵی ڕازی کردنی یاریزانە لاوەکەیان داوە.

ئاشکرایە کە مباپی تەمەنی 18 تەمەنی 18 ساڵە و لە وەرزی ڕابردوودا لەگەڵ مۆناکۆ ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، لەم وەرزەش یانەی مۆناکۆ بۆ فرۆشتنی یاریزانەکە داوای 180 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply