بارسێلۆنا یەک مەرج بۆ ناردنی بلیتی نێو دەوڵەتی نێیمار دادەنێت

Screen Shot 2017-08-10 at 10.26.45 AM
یاریگا
یانەی بارسێلۆنا هۆکاری نەناردنی بلیتی نێودەولەتی (نێیمار)ی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان ڕوونکردەوە و یەک مەرجیشی بۆ ناردنی بلیتەکە دانا.

لەم بارەیەوە، سەرچاوەیەکی نێو یانەی بارسێلۆنا بە میدیاکانی راگەیاندوە کە بارسا بەهۆی وەرنەگرتنی 222 ملیۆن یۆرۆکەی شکاندنی گرێبەستی نێیمار بلیتەکەی نەناردوە، گوتیشی تا ئیستا بانک گڵۆپی سەوزی بۆ سەرف کردنی چەکی پارەکە بە ئێمە نەداوە، بۆیە تا وەرگرتنی ئەو پارەیە بلیتی نێودەوڵەتی یاریزانەکە بۆ پاریس ڕەوانە ناکرێت.

ئاشکرایە کە نێیمار بەهۆی نەگیشتنی بلیتی نێو دەوڵەتی نەیتوانی لە یەکەمین یاری خولی لیگ یەکی فەرنسا بەرانبەر ئامیان بەشداری بکات، کە تییدا یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 بۆ یانە پاریسییەکە کۆتاییهات، هەروەها بۆ دووەمین یاری خولەکەش گەر بلیتەکەی نەگات ئەوا لە دووەمین یاری لەگەڵ یانەکەی بێ بەش دەبێت.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply