بە ڤیدیۆ..دیدێ دڕۆگبا گۆڵێکی هاوشێوەی ڕۆبێرتۆ کارلۆس تۆمار دەکات

Screen Shot 2017-08-09 at 11.31.38 AM

یاریگا
سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتوەتە 39 ساڵ، بەڵام وا دیارە دیدێ دڕۆگبا نایەوێت واز لە تۆپی پێ بهێنێت و لە تۆمار کردنی گۆڵی سەرسوڕهێنەر بەردەوامە.

دڕۆگبا کە لەگەڵ یانەی ڕایسنگ فۆنێکس لە ریزی یانە پلە دووەکان یاری دەکات، لە یارییەکاین ئەم هەفتەیەدا بەرانبەر لۆس ئەنجلۆس توانی لە خولەکی 11 ی گێمێ یەکەم گۆڵێکی نایابی هاوشێوەی ڕۆبێرتۆ کارلۆسی بەڕازیلی تۆمار بکات، بەڵام لێدانە بەهێزەکەی کە لە لێدانێکی ڕاستەوخۆ بوو، بە پێی ڕاست ئەنجامدرا، یانەکەشی یارییەکەی بە ئەنجامی 2-0 بردەوە.

ئاشکرایە کە دڕۆگبا، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی کۆت دی فوار و یانەی چێلسی لەندەنی ماوەیەکە لە یانە پلە یەک و دووەکانی ئەمەریکا یاری دەکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply