بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی گەورە لە بری دیمبلی دەکاتە ئامانج

  • Screen Shot 2017-08-09 at 10.54.56 AM
  • یاریگا
  • بەهۆی ڕێک نەکەوتن تا ئەو ساتە لەگەڵ یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆند لەسەر کڕینی (عوسمان دیمبلی) ئەستێرەی لاوی یانە ئەڵمانییەکە، یانەی بارسا ئەستێرەیەکی دیکەی وەک پلانی دووەم لەئەگەری شکست هێنان لە گرێبەستی دیمبلی دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (AS)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە، کە بارسا دەیەوێت دیمبلی بە پارەیەکی گونجاو بکڕێت، بەڵام یانەی دۆڕتمۆند داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئەو بڕە پارەیەش بەپێی بەپرسانی بارسلێلۆنا زێدەرۆییەکی زۆری تێدایە، بۆیە (دی ماریا) یاریزانی پاریس سان جێرمان بژاردەی دووەمی یانە کەتەلۆنییەکە دەبێت، گەر ڕێکەوتن لەسەر دیبملی ئەنجام نەدرێت، لێرەدا تەگەرەیەکی دیکە ڕووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە ئەویش خراپی پەیوەندی نێوان دوو یانەکەیە ، دوای ئەوەی نێیمار بە شکاندنی گرێبەستی بەرەو یانە فەرەنسییەکە ڕۆیشت.

ئاشکرایە کە یانەی دۆڕتمۆند پار ساڵ (عوسمان دیمبلی) بە بری 17 ملیۆن یۆرۆ کڕی، بەڵام دوای ئەوەی یاریزانەکە ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، نرخی بەرز بووەوە و یانە ئەڵمانییەکەش ئارەزووی فرۆشتنی یاریزانەکەیان نییە.

Screen Shot 2017-08-09 at 10.56.43 AM

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply