مێسی و سامپاولی کۆبوونەوە

17882017_1502206222068خۆرخی سامپاولی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین سەردانی لیۆنێل مێسی کاپتنی پێکهاتەکەی دەکات و بۆ ماوەی سێ کاژێر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ساوپالۆ بە یاوەری یاریدەدەرەکەی بە وردی باسی لە پلانەکانی داهاتووی خۆی بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە و لە بەرامبەریشدا راو بۆچوونی میسی وەرگرتووە.

ماوەی چەند هەفتەیەکە سامپاولی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی وەرگرتووە و تاقیکردنەوەیەکی قورسیشی لە پێشە، چونکە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیالی 2018 پێویستی بە خاڵ و بردنەوەی زیاترە و تاوەکو ئێستا سەرکەوتنی لەژێر هەڕەشەدایە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply