نافەرمی.. کۆتینهۆ بووە یاریزانی بارسا

کۆتینهۆسەرجەم رێکارەکانی گواستنەی کۆتینهۆ لە یانەی لیڤەرپوولەوە بۆ یانەی بارسیلۆنا کۆتاییان هاتووە و ئێستا تەنها ئەوە ماوە یانە کەتەلۆنییەکە بەفەرمی رایبگەیەنێت.

رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا و بەریتانیا رایانگەیاندووە، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی فیلیپ کۆتینهۆی بەرازیلی رێکەوتوون و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەو یاریزانە بە فەرمی دەبێتە یاریزانی بارسا.

بەگوێرەی زانیارییە نافەرمیەکان، گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و بە بڕی زیاتر لە 108 ملیۆن یۆرۆیە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply