ئەو وڵاتانە کێن کە رێگە بە ھاندەران نادەن جگەرە لەناو یاریگادا بکێشن

No Smoking In Stadium

No Smoking In Stadium

یاریگا
لە 10 ساڵی رابردوو ھەڵمەتێکی فراوان لە یاریگاکانی جیھان دەستیپێکردووە بۆ قەدەخە کردنی کێشانی جگەرە لە ناو یاریگاکان و سەرەتا لە بریتانیا ئەم بریارە جێ بە جێ کرا و لە دوای ئەوانیش چەندین وڵاتی دیکە بریاریاندا لە ناو یاریگاکان رێگری لە کێشانی جگەرە بکەن.

– سەرەتا لە ساڵی 2007 فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵتەرا بریاریدا بە ھیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت ھاندەران لە ناو یاریگا جگەرە نەکێشن و ئەو ھاندەرانەی کە ئەو کارەش بکەن, ئەوا رووبەرووی سزای قورس دەبنەوە و بۆ ھەتا ھەتاش رێگرییان لێدەکرێت بۆ چونە ناو یاریگاکان.

– ئەڵمانیا, بەرپرسانی فێدراسیۆنی ئەم وڵاتەش بریاریانداوە کە یانەکان رێگە لە ھاندەران بگرن لە کێشانی جگەرە, بەڵام ھەردوو یانەی کۆلن و ھۆفێنھایم تا ئێستا کارییان بەم بریارە نەکردووە, ھەردو ویانەی بایرن میونشن و ڤێردەربرێمە بە ھەموو شێوەیەک کێشانی جگەرەی لە ناو یاریگا قەدەخە کردووە, بەڵام یانەکانی دیکە شوێنی تایبەتیان بۆ جگەرە کێشەکان تەرخان کردووە.

-ئیتاڵیا, ئەم وڵاتە ساڵانێکی زۆرە بە دەست زۆری کەسانی جگەرە کێشەو ەدەناڵێنێت, لە ساڵی 2014ـەوە فێدراسیۆنی ئەم وڵاتەش بریاریانداوە کە ئەم یاسایە جێ بە جێ بکەن و یوڤێنتوس بە ھیچ شێوەیەک رێگە نادات ھاندەران لە ناو یاریگا ئەم کارە بکەن و یانەکانی دیکەش شوێنی تایبەتیان ھەیە, بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی ئینتەر میلان شوێنێکی تایبەت بەم کارەیان نیە و شارەوان ئەم شارەش بەڵنیانداوە بۆ ئەم وەرزە شوێنێکی تایبەت دروست بکەن.


-ئیسپانیا, یەکێکە لەو وڵاتانەی کە یاسای زۆر توندی بۆ جگەرەکێشەکان دیاریکردووە لە شوێنی گشتی و رێکخراوی تەندروستی جیھانیش ئەو وڵاتەی بە یەکێک لەباشترینەکان رووبەرووبونەوی ئەو کارە ناو دەبات, ھەروەھا یانەی بارسێلۆناش ھاوکارێکی باشی حکومەتی وڵاتەکەیانن و لە ساڵی 2011ـەوە کێشانی جگەرە لەم وڵاتە قەدەخەیە و کەتەلۆنیەکانیش لەم ساڵەوە کەمپینێکیان لە ژێر ناو و نیشان ” لەگەڵ بارسێلۆنا واز لە جگەرە کێشان بھێنە” راگەیاندووە.

-سکۆتلەندا, بەرپرسانی ئەم وڵاتەش لە زۆربەی شوێنە وەرزشیەکان کێشانی جگەرەیان قەدەخە کردووە, بەڵام تا ئێستا ئەم بریارە لە یاریگاکان کاری پێناکرێت, بەڵام لە کاردانەوەیەکی بێ وێنەدا بەرپرسانی گلاسکۆ رێنجەزر بریاریانداوە ئەو کەسانە خەڵات بکات کە واز لە جگەرە کێشان لەناو یاریگاکەیان بھێنن, خەڵاتەکانیش بریتین لە, بێ بەرامبەر وەرگرتنی بلیتی یارییەکان, وەرگرتنی درێسی واژۆ لەسەر کراو, ھاتنە ناوەوەی ژوری جل گۆرینی یاریزانان, راگرتنی ئۆتۆمۆبێلەکانیان بێ بەرامبەر لە پارکینگ.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply