یاریزانێکی پێشووی لیڤەرپول پەیوەندی بە یانەیەکی پلە حەوتەوە کرد

Jermaine Pennant

Jermaine Pennant

یاریگا
جێرمان بێنانت, یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی بیلریکای تاونی بەشدار لە پلەی حەوتی ئەو وڵاتەوە کرد.

ناوەراستکاری پێشووی رێدز کە لەو کاتەی لە ساڵی 2009 ریزەکانی لیڤەرپولی جێھێشتووە لە چەندین یانەی دیکە خۆی تاقیکردۆتەوە و دواجار بریاریدا کە پەیوەندی بە خولی پلە حەوتی ئەو وڵاتەوە بکات و لەو خولە بەردەوام بێت لە یاریکردن.

بێنانتی 34 ساڵی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2007 یەکێک بوو لەو یاریزانانەی کە لەگەڵ لیڤەرپول بەشداری کرد.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply