خافیێر زانێتی به‌ خه‌مێکی قوڵه‌وه‌ باسی چۆنیه‌تی ئاوابوونی خۆری ئادریانۆ ده‌کات

56d82b3549fea29f73000001

 

یاریگا-خافیێر زانێتی ئه‌فسانه‌ و کاپتنی مێژووی ئینته‌رمیلان بۆ یه‌که‌مجار باسی هۆکاری له‌ناوچوونی ئادریانۆی به‌ڕازیلی ده‌کات و ئه‌و به‌ گه‌وره‌ترین شکستی خۆی ناوده‌بات.

زانێتی بۆ توتۆمێرکاتۆ  باسی خه‌مێکی قوڵی ئادریانۆی کرد و وتی “یارییه‌کی دۆستانه‌مان به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید ئه‌نجامدا و گۆڵێکی سه‌رسوڕهێنه‌ری تۆمارکرد. به‌ خۆمم وت ئه‌مه‌ رۆناڵدۆی نوێیه‌. هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌یه‌ له‌ هێز، ته‌کنیک ، بڕین ، خێرایی ، لێدان و سه‌ر.    به‌ڵام ئادری له‌ فاڤێلاسه‌وه‌ هاتبوو ئه‌وه‌ش منی زۆر ترساند. چونکه‌ ده‌مزانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ چه‌ند ترسناکه‌  کاتێک  ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت و پێشتر هیچت نه‌بووه‌ و ترسام خۆی تووشی کێشه‌ بکات”.

کاپتنه‌که‌ی مێژووی ئینته‌ر درێژه‌ی به‌ قسه‌کانیدا و وتی ” رۆژێک په‌یوه‌ندییه‌کی بۆ هات و پێیان وت باوکت مردووه‌ ، ته‌له‌فونه‌که‌ی کێشا به‌ دیواره‌که‌دا و به‌ هه‌موو هێزی هاوای کرد، قیژه‌یه‌ک بوو تا ئه‌مڕۆش بیرم ده‌که‌وێته‌وه‌ موچڕکه‌م پیادێت.  من و مۆراتای سه‌رۆکی ئینته‌ر هه‌میشه‌ چاودێریمان ده‌کرد. ئه‌و گۆڵی ده‌کرد و سه‌یری ئاسمانی ده‌کرد و پێشکه‌شی ده‌کرد به‌ باوکی به‌ڵام دوای ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌مووشتێک گۆڕا.  رۆژێک ئیڤان کۆردۆبا پێی وتی ئادری تۆ تێکه‌ڵه‌ی رۆناڵدۆ و ئیبراهیمۆڤیجی  ئاگاداریت ده‌توانیت ببیته‌ باشترینی جیهان؟”.

“زۆرمان هه‌وڵدا به‌ڵام نه‌مانتوانی له‌و خه‌مۆکییه‌ ده‌ریبهێنن، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین شکستی وه‌رزشی من بوو تا ئه‌مڕۆش ئازارم ده‌دات و زۆر بێ ده‌سه‌ڵات بووم”.

ئادریانۆ  دوای جێهێشتنی ئینته‌ر رۆژ به‌ رۆژ ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌و ئاوابوون رۆیشت و به‌ تێپه‌ڕبوونی کات بووه‌وه‌ به‌و کوڕه‌ به‌ڕازیلییه‌ی تێکه‌ڵی که‌سانی خراپ و مافیاکان ده‌بێت له‌ به‌ڕازیل و زانێتی نه‌بێت هه‌موو جیهان له‌ یادی کرد.

Adriano getting his haircut in a Brazilian favela

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply