پاریس سان جێرمان خۆی بۆ دووەمین گەورەترین گرێبەستی مێژوویی ئامادە دەکات

Screen Shot 2017-08-07 at 1.53.50 PM

یاریگا
دوای ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان توانی نێیمار بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆنا وەربگرێت و گرانبەهاترین گرێبەست لە میژوو واژۆ بکات، ئەم جارە یانەکە خۆی بۆ دووەمین گرانبەهاترین گرێبەستی مێژوویی ئامادەکردوە.

ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی ئاشکرای کردووە کە یانەی پاریس بە نیازە کیلیان مباپی بە بری 180 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مۆناکۆ وە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، ئەمەش بە دووەمین گرێبەستی مێژوویی هەژمار دەکرێت، بە گوێرەی لیکیب یانەی پاریس دەیەوێت لە کاڤانی و نێیمار و مباپی لە هێڵی هیرشبردن یاری پێ بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕکابەری یانە گەورەکان بکات.

هەر سەبارەت بە مباپی ڕۆژنامەی (لۆ پاریزیان)ی فەرەنسی ئاماژەی کردوە کە هاتنی نێیمار هۆکارێک دەبێت بۆ مباپی بۆ ئەوەی ڕێڕەوی خۆی بۆ یانە گەورەکەی پایتەختی فەرەنسا بگۆڕێت، لەبەر ئەوەی یاریزانە لاوە فەرەنسیەکە زۆر حەز دەکات شان بەشانی نێیمار یاری بکات، ئەوەی جێی سەرنجە لەو بابەتە ئەوەیە کە یانەی پاریس سان جیرمان هیچ ترسێکی بەرانبەر بە یاساکانی یاری خاوێن پیشان نەداوە، هەروەها گەر مباپی بکڕێت ئەوا یانەکە زۆرترین پارەی بۆ گواستنەوەی یاریزانان لەوەزێکدا سەرف دەکات.

ئاشکرایە مباپی کە تەمەنی 18 ساڵە و لەگەڵ یانەی مۆناکۆ لە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد، لەم وەرزەش یانەکانی ریال مەدرید و بارسیلۆنا و ئارناڵ و پاریس سان جیرمان بایەخییان بە ڕازی کردنی ئەو یاریزانە داوە.

Screen Shot 2017-08-07 at 1.56.27 PM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply