ڕاهێنەری دۆڕتمۆند باسی رۆیشتنی دیمبلی دەکات

Screen Shot 2017-08-06 at 2.34.34 PM

یاریگا
لە تازەترین لێدوانیدا دوای یاری سوپەری ئەڵمانی (بیتەر بۆس) ڕاهێنەری یانەی بڕۆسیا دۆڕتمۆند باسی ئەگەری ڕۆیشتنی (عوسمان دیمبلی) ئەستیرەی یانەکەی بۆ بارسێلۆنا کرد.

ڕۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی بلاویکردوەتەوە، کە (بۆس) ئاماژەی کردوە کە هیچ لە ئەگەری ڕۆیشتنی دیمبلی بۆ یانەی بارسێلۆنا نیگەران نابێت و هەست بە ترسی ئەو شتە ناکات، بارسیلۆنا نێیماری بە شێوەیەکی کت وپڕ لە کیسدا، ئەوەش هاندەرانی یانەکەی شۆک کرد بۆیە ئاساییە گەر بارسا بەدوای شوێنگرەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بگەڕێت، بۆیە ئەگەری ڕوودانی هەموو شتێک لە ئارادا هەیە، من توانم خەم لە هەموو شتێک بخۆم و خۆم نیگەران بکەم، گەر وا بکەم ئەوا نابێت هیچ شەوێک بە ئارامی بخەوم، چاوەرێ دەکەین لەوانەیە لە داهاتوو شتی زۆر ڕووبدات”.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا هەر یەکە لە کۆتینیۆی بەڕازیلی و دیمبلی فەرنسی و دیبالای ئارژەنتینی وەک 3 ئامانجی سەرەکی یانەکە داناوە و دەیەوێت بەر تەواو بوونی وادەی گواستنەوەی یاریزانان ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply