ئەمڕۆ بایڕن میونشین و بڕوسیا دۆرتمۆند لە سوپەری ئەڵمانیا بەیەک دەگەن

 

یاریگا

Screen Shot 2017-08-05 at 2.17.09 PM
بڕیارە لە دەستپێکی وەرزی تازەی ئەڵمانیا هەردوو یانەی بایەڕن میونشین و بڕوسیت دۆرتمۆند لەسەر یاریگای (سیگنا دۆنا پارک) لە یاری سوپەری ئەڵمانیا بەیەک بگەن.

ئەمڕۆ شەممە 5-8-2017 لە کاتژمێر 9.30 دا لەسەر یاریگای دۆڕتمۆند لە سیگنال دۆناپارک یانەی دۆڕتمۆند و یانەی بایەڕن لە یارییەکی ئاگرینی سوپەری ئەڵمانیا بەیەک دەگەن، لەو یارییەدا هەردوو یانە لە کۆمەڵێک ئەستێرەکانیان بێ بەش دەبن، هەروەها هەردوو یانەکە لە یارییە خۆئامادەکارییەکان ئاستێکی باشیان پێشکەش نەکردووە بۆیە هەردوو یانە هەوڵ دەدەن لەو یارییە بە ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان دەربکەون.

سەبارەت بەو یارییە (پیتەر پۆس) ڕاهێنەری دۆڕتمۆند ڕایگەیاند کە هەردوو یانەکە لای یەک ڕوون وئاشکران و بە تەواوی بۆ وەرزی تازە ئامادەنین، بەڵام وێرای ئەوەش یانەکەی بۆ بردنەوە یاری دەکات بۆ ئەوەی ئەو جامە دەستپێکێکی باش بێت.

سەبارەت بە یانەی بایەڕن میونشین رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی ئاماژەی کردوە کە یانەی باڤاری ئەگەری زۆری هەیە لە تواناکانی رۆبن و نۆیەر و ئالابا و ڕۆدریگێز بێ بەش بێت، هەروەها لە دۆڕتمۆند ڕۆیس و فایجل و شمیتلسر و کویرێرۆ یاری ناکەن.

ئاشکرایە لە دواین پێنج یاری سوپەری ئەڵمانیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا دۆڕتمۆند 3 جامی بەدەست هێناوە و بایەڕن میونشنیش دوو جامی سوپەری لە دۆڕتمۆند بردوەتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply