قەتەر ڕووبەڕووی هەڕەشەی بێ بەشکردن لە ڕێکخستنی مۆندیالی 2022 دەبێتەوە

Screen Shot 2017-08-05 at 12.17.43 PM

یاریگا
لە تازەترین لێدوانیدا، وەزیری ڕۆشەنبیری بەریتانیا ئاشکرای کرد کە هەر کاتێک بەڵگەیەک بخرێتە ڕوو لەسەر ئەوەی قەتەر مۆندیالی 2022 ی لە ڕێگەی بەرتیل و گەندەڵی وەرگرتوە ئەوا لە ڕێخستنی مۆندیال بێ بەش دەکرێت.

سەبارەت بەو بابەتە (جۆن ویتینگال) وەزیری رۆشەنبیری بەریتانیا کە لە حیزبی پارێزگارانە بە رۆژنامەی (تیلیگراف) ئینگلیزی ڕایگەیاندوە کە گەندەڵی شاڵاوی قەتەر بۆ بەدەستهێنانی مافی رێکخستنی مۆندیالی 2022 ڕۆژ دوای رۆژ ئاماژە و نیشانەی زیاتری لەسەر دەردەکەوێت، گەر دڵنیابین کە ئەو وڵاتە ئەو شایستەیەی بە هەقی خۆی بەدەست نەهێناوە وگەندەڵی و بەرتیلی تێدا هەبوە ئەوا دەبێت مافی ڕێکخستنی مۆندیال لە قەتەر وەربگیرێتەوە.

ئاشکرایە کە قەتەر پێشتر بۆ بەدەستهێنانی دەنگی فەرەنسا وپشتگیری کردنی لە مۆندیال یانیە پاریس سان جیرمانی کڕیوەتەوە، ئەویش بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر وڵاتەکە هەبێت دەنگەکەی بە قەتەر بدرێت، جگە لەوەش گومان هەیە لەسەر ئەوەی قەتەر بەرتیلی بە چەندین کەسایەتی وەرزشی و سیاسی گەورە دابێت بۆ ئەوەی دەنگەکانیان زامن بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply