دیبالا هەنگاوێکی دیکە لە بارسا نزیکبووەوە

maxresdefaultپاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یۆڤێنتۆس، هەنگاوێکی دیکە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیکبووەتەوە.

 

رۆژنامه‌ی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی رایگەیاند، دیبالا و یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی رازیبوون کە ئەو یاریزانە بچێته‌ ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی و  كارگێڕی یانه‌كه‌یشی لە بەرامبەر رازیبوونی مەرجێکی دیاریکردووە.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت “یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێ چه‌ند یاریزانێكی بارسێلۆنا بخاته‌ نێو ده‌سته‌واره‌كه‌ و رەنگە بیه‌وێ ئه‌ندرێ گۆمێزی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و بڕێك پاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌ دیبالا له‌ بارسێلۆنا وه‌ربگرێت”.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply