کۆتایی نازناوەکانی نەیمار

فازیلی مەلا عادلئەمە جاری یەکەم نییە بارسیلۆنا ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی لەدەست بدات، هەرچەند نەیمار ئەستێرەی یەکەم نییە، بەڵام ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە بردنەوەکانی بارسا، ئێساش پرسی پەیوەندیکردنی نەیمار بە پاریس و داهاتووی یاریزانەکە و بارسیلۆنا، بووەتە رۆژەڤ و سەردێڕێ هەواڵە وەرزشییەکانی رۆژ.

 

دوای نەیمار، بارسیلۆنا زیانی پێدەکەوێت؟ بارسا دەتوانێت جێگرەوە بۆ ئەو ئەستێرە بەرازیلییە بدۆزێتەوە؟

هەرچەندە نەیمار یاریزانێکی ئاستبەرزە و سوپەرستارە، بەڵام ئەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرین کە یانەی بارسیلۆنا خاوەن چەندین ئەستێرەی دیارە کە لیۆنێل مێسی سەرکردایەتییان دەکات، مێسی  و هاوڕێکانی ئاستێکی جێگیریان هەیە و بناغەیەکی پتەویان بۆ یانەکە دروستکردووە. نەیمار یاریزانێکە خاوەن مەهارە و خێراییەکی ناوازەیە، گۆڵکارێکی بەتواناشە، بەڵام لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ، ئایا ئەوەی مێسی بۆ نەیماری دەکرد، دی ماریا (کە بە یاریزانێکی خۆپەرست ناسراوە) دەتوانێت بۆی بکات؟ یاخود ئەو تۆپانەی کە سوارێز لێی وەردەگرت، کاڤانی و یاریزانانی دیکە دەتوانن لێی وەربگرن؟ ئەمانە هەموو بە لایەک، ئەو بڕە پارەیی کە یانەی بارسیلۆنا لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نەیمار وەریگرتووە بە لایەکی دیکە. بارسا ئێستا خاوەن 222 ملیۆن یۆرۆی نەیمارە، بەو بڕە پارەیە دەتوانرێت پێکهاتەیەک دروست بکرێت، لانیکە بارسا دەتوانێت یاریزانێکی وەکو کۆتینهۆ یاخود هازارد بکرێت کە دەتوانن جێگەی نەیمار پڕ بکەنەوە و بڕە پارەیەکی زۆریش بۆ یانەکە بمێنێتەوە. نابێ رۆڵی قوتابخانەی لاماسیاش نادیدە بگیرێت بۆ پێگەیاندنی یاریزانی نوێ و ناوازە، چونکە ئەو قوتابخانە یاریزانی وەکو مێسی، چاڤی، ئینیێستا، بۆسکێس و پیدرۆی پێگەیاند، کە نەیمار جێگرەوەی پیدرۆ بوو لەو یانەیە.

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ یەک دەیەی رابردوو، دەبینین خاوەن باڵۆن دۆڕەکان لە خولی ئیسپانییەوە بوون، نازناوەکانیش زۆربەی چوونەتە هەگبەی یانەکانی ئەو وڵاتەوە، لە بەرامبەردا یانەکانی فەرەنسا نازناو و دەستکەوتێکی ئەوتۆیان نەبووە، بۆیە رۆشتنی نەیمار بۆ خولی فەرەنسی، چانسی بردنەوەی باڵۆن دۆری کەمتر دەکاتەوە.

 

خولی ئیسپانیا زەرەرمەند دەبێت؟

 

خولی ئیسپانی لەئێستادا لە لووتەکەی تۆپی پێیە، چاوەکان لەسەر ڕیاڵ و بارسا و ئەتلەنتیکۆیە، ئەوان خۆیان کردۆتە براگەورەی خولەکانی ئەورووپا ، یارییەکانی کۆتایی چامپۆنیس لیگ و ئەورووپا لیک و گۆڵکار چامپۆنس لیگ و گۆڵکاری خولەکانی ئەورووپا پشکی یانە و یاریزانانی خولی ئیسپانین، یاری کلاسیکۆ کە بینەری لە ملیاردێک کەس زیاترە لە خولی ئیسپانیایە، تاوەکو مێسی و رۆناڵدۆش لەسەر ئاستە ناوازەکانیان بەردەوامبن، ئەو خولە پڕ بینەرتر و بەتام و چێژتر دەبێت، بۆیە رۆشتنی نەیمار و ماڵئاواییکردن لەو ئەستێرە دیارانە، زەبرێکی کوشندە دەبێت لە داهاتووی خۆی.

 

 

 

کلاسیکۆ کەبۆتە جێی سرنجی هەمووجیهان بینەر بەتامەزرۆ وەچاوەڕوانی ئەو دوو یاریەن بوونی میسی و ڕۆنالدۆش هۆکاری گەورەن بۆ خولی ئیسپانی دەس کەووتەکان زۆر گەورەن بۆیە ئەم خولە تاکو بێت چاوی زیاتر لە ڕووی بینەرەوە

 

هەنگاوێک بۆ دواوە

چوونی نەیمار بۆ پاریس سان جێرمان، هەنگاوێکە بۆ دواوە یان وەستانە لەجێی خۆی نەک بۆ پێشەوە ، چونکە خولی فەرنسا لەڕووی خاڵی گوڵ و کورسیەکانی ئەورووپاش لە دوای ئیسپانیا ، ئیتاڵیا ، ئەڵمانیا و ئینگلترایە، ئەمەش کۆسپێکی گەورە دەبێت لەبەردەم نازناوە تاکەکەسییەکانی نەیمار.

 

نەیمار و پارە

بەبڕوای من هۆکاری گەورەی جێهێشتی نەیمار پارەیە، هەرچەن پارەکە زیاتر بێت بۆ ئەو ئەوە باشترە لە ڕابردوو دا یاریزانە بەڕازیلیەکان ئەو جۆرە کارەیان زور کردووە نمونەش ڕۆناڵدۆ دالیمایە، من پێم وایە لەنێوان نەیمار و بارسیلۆنا، هیچ لایەکیان زەرەریان نەکردووە، نەیمار پارەکەی دەستکەوت و بارساش خاوەنی مێسی و لاماسیایە.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply