سەرۆکی فەرەنسا لەسەر گواستنەوەی نێیمار قسەی خۆی کرد

Emmanuel Macron

Emmanuel Macron

یاریگا
ئیمانوێل ماکرۆن, سەرۆکی فەرەنسا خۆشحالە بە گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤای یاریزانی برازیلی بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی.

دوای ئەو دەنگۆیە بە ھێزانەی لەسەر گواستنەوەی نێیمار بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمان, سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا گووتی ” گواستنەوەی ئەو یاریزانە ھەواڵێکی خۆشە و دڵنیان ئەو دەتوانێت خولی وڵاتەکەمان بەھێزتر بکات”, لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ماکرۆن سەبارەت بە سکالای لالیگای ئیسپانیا نەیشاردەوە کە ئەو شتانە ھیچ رێگرییەک لەسەر ئەم گواستنەوەیە ناکات.

سەرەرای دەنگۆیە بە ھێزەکانی گواستنەوەی ئەستێرەی بارسێلۆنا بۆ پاریس, بەڵام سەرۆکی لالیگای ئیسپانیا بە فەرمی رایگەیاندووە کە دەیانەوێت رێگری لەو پرۆژەیە بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply