خامێس رۆدریگێز چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دوورده‌که‌وێته‌وه‌

james-rodriguez-cropped_6tfag6klwst61g8biuoacjxb1

یاریگا-یانه‌ی بایه‌رن میونشن رایگه‌یاند  خامێس رۆدریگێز چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌ یاریگاکان داده‌بڕێت.

ئه‌ستێره‌ کۆڵۆمبییه‌که‌ له‌ یارییه‌ دۆستانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ئازاری پێگه‌یشت و یاریگای جێهێشت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌کرا پێکانێکی سووک بێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ بایه‌رن به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ و ئاشکرایکرد ناوبراو چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک داده‌بڕێت. به‌وه‌ش ره‌نگه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێی بۆندسلیگا به‌شدارنه‌بێت.

یاریزانه‌که‌ی مه‌درید به‌ خواستن بۆ دوو وه‌رز روویکردووه‌ته‌وه‌ باڤاری  به‌مه‌به‌ستی ده‌رفه‌تی یاریکردنی زیاتر له‌وه‌ی له‌ قه‌ڵای سپی به‌ده‌ستی ده‌هێنا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply