ڕێبیری باسی دۆڕاندنە قورسەکەی بەرانبەر لیڤەرپول دەکات

Screen Shot 2017-08-02 at 1.19.49 PM

یاریگا
دوای ئەوەی یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی بە ئەنجامی 3-0 لە جامی ئۆدی دۆستنە بەرانبەر لیڤەرپول شکستی خوارد، فڕانک ڕێبیری یاریزانی یانە باڤارییەکە دڵتەنگی خۆی بەو دۆراندنە گەورەیە دەربڕی.

ڕێبیری لەم بارەیەوە بە رۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی ڕاگەیاندوە کە زۆر خەمی لە ئەنجامی یاری بەرانبەر لیڤەرپول خواردوە، ڕبێری دەلێت” هەموومان دڵتەنگین،لەبەر ئەوەی ئێمە ڕاهاتووین هەمیشە هەتا لە یارییە دۆستانەکانیش براوە بین، بەڵام پێویستە وەکو جاران وەک یەک تیم یاری بکەینەوە، بەرانبەر لیڤەرپول نەمانتوانی ئاستی پێویست پێشکەش بکەین و هێڵی بەرگریشمان زۆر خراپ بوو، دەبێت لە یارییەکانی داهاتوودا ئامادەبوونی خۆمان کەسایەتی بایەڕن بگێڕینەوە، بۆیە هەوڵ دەدەین لە یاری ئەمڕۆ بەرانبەر ناپۆلی بە شێوەیەکی جیاواز دەربکەوین”.

یانەی بایەڕن لە میانەی یارییەکاین جامی کۆتایی نەیتوانی بۆ یاری کۆتایی سەربکەوێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-0 بە یانەی لیڤەرپول دۆڕا، لەو یارییەش سانی و محەمەد سەلاح و ستۆریج هەر سێ گۆڵی سوورپۆشەکانیان تۆمار کرد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply