ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان دەبێت

Screen Shot 2017-08-02 at 10.47.38 AM
یاریگا
وا دیارە کێشەکانی گاریس بەیل لەگەڵ پێکان درێژەی دەبێت، ئەم جارەش یاریزانەکە دوای ئەوەی لە دوایین یەکەی مەشقی یانەکە تووشێ پێکانێکی دیکە هات، زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدی بەر لە یاری سوپەری ئەوروپی نیگەران کرد.

ڕۆژنامەی ASی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە، کە گاریس بەیل بەر لە تەواوبوونی یەکەی مەشقی یانەکە بە 10 خولەک نەیتوانیوە مەشقەکان تەواو بکات و بەهۆی ژانی قاچی ڕاستی مەشقەکانی جێهێشت، بڕیاریشە ئەمڕۆ پشکنینی تایبەت بۆ گاریس بەیل بکرێت تا چارەنووسی بەشداریکردنی یاریزانەکە لە یاری دۆستانەی ئەمشەو بەرانبەر ئەستێرەکانی خولەی ئەمەریکا و یاری سوپەری ئەوروپی بەرابنەر مانچێستەر یۆنایتد دیاری بکرێت، ئەم ڕووداوەش بە پێی ڕۆژنامەکان زێدانی نیگەران کردووە.

ئاشکرایە کە وەرزی ڕابردووش گاریس بەیل بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێکانەکانی و کێشە بەردەوامەکانی لە ڕووی جەستەییەوە نەیتوانی لە نیوەی یارییەکانی یانەکەی بەشداری بکات، هەر بەم هۆیەش کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید ماویەکە بیر لە فرۆشتنی یاریزانەکە دەکاتەوە.

Screen Shot 2017-08-01 at 11.56.59 PMScreen Shot 2017-08-01 at 11.57.09 PM

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر