هیتزفیڵد “گۆتزه‌ یه‌کێکه‌ له‌ باشترینه‌کانی مێژووی ئه‌ڵمانیا”

گۆتزه‌

یاریگا-ئۆتمار هیتزفیڵد راهێنه‌ری پێشووی بۆروسیا دۆرتموند به‌ گه‌رمی ستایشی ماریۆ گۆتزه‌ ده‌کات.

گۆتزه‌ به‌ده‌ست پێکان و نه‌خۆشییه‌وه‌ ساڵانیکه‌ ده‌ناڵێنێت و ئه‌گه‌ری وازهێنانی یه‌کجاری هه‌بوو، به‌ڵام گه‌ڕایه‌وه‌ مه‌شقه‌کان و ٦٣ خوله‌ک له‌ یارییه‌ دۆستانه‌که‌ی دۆرتموند و ئه‌ته‌ڵه‌نتا به‌شداری کرد.

هیتزفیڵد بۆ یورۆسپۆرت وتی “بۆ من ئه‌و یه‌کێکه‌ له‌ باشترینه‌کانی مێژووی ئه‌ڵمانیا ، کاتێک کێشه‌ی جه‌سته‌یی و پێکانی نه‌بێت. که‌ گۆتزه‌ تۆپی لایه‌ شتێک رووده‌دات . زیره‌که‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی یاری ، وه‌ بۆشایی وه‌ها له‌نێو یاریگا ده‌بینێ ئه‌وانی دیکه‌ نایبینن. به‌توانایه‌ له‌ کۆنترۆڵی تۆپ و پاسی  گرنگدا هه‌روه‌ها گۆڵکاریشه‌. هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کی یاریزانێکی گه‌وره‌ی تێدایه‌”.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply