بە ڤیدیۆ..عوسمان دیمبلی لە مەشقەکانی دۆڕتمۆند لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەکەی بەشەڕ دێت

Screen Shot 2017-08-01 at 12.06.26 PM
یاریگا
لە ڕووداوێکی کت و پڕدا، عوسمان دیمبلی یاریزانی فەرەنسی یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆند لەگەڵ(ڕۆمان بۆرکی) گۆڵپارێزی یانەکە بەشەڕ هاتن و یاریزانان هاتنە نێوانیان بۆ ئەوەی هەردوو یاریزانەکە لێک دوور بکەنەوە.

ڕۆژنامەی (زە صەن) گرتەی ڤیدیۆیی و هەواڵی ئاژاوەکەی نێو کامپی مەشقی یانەی دۆرتمۆندی بڵاوکردوەتەوە، کاتێک دیمبلی دەردەکەوێت بە تووڕەیی بەرەو بۆرکی گۆڵپارێز دەڕوات تا لێی بدات، بەلام یاریزانانی یانەکە وەک ئۆبامیانگ و ماڕک بارترا کۆتایی بە کێشەکە دەهێنن و ڕێگە نادەیین چیتر کێشەکە گەورە تر ببێت.

ئاشکرایە کە دیمبلی یەکێکە لە ئامانجە گرنگەکانی یانەی بارسێلۆنا کە دەیەوێت ڕەزامەندی بەدەست بهێنێت، بە تایبەتی لەگەڵ ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی نێیمار لە یانە کەتەلۆنییە، بەڵام یانەی ئەڵمانییەکە چەند جارێک ڕایگەیاندوە کە یاریزانەکەی بۆ فرۆشتن نییە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply