ئەمڕۆ یارییە ئاگرینەکانی جامی ئۆدی دەست پێ دەکات

Screen Shot 2017-08-01 at 11.38.01 AM

یاریگا
بڕیارە ئەمڕۆ لە میونشین لە ئەڵمانیا پاڵەوانێتی ئۆدی دۆستانە بە بەشداری یانەکانی بایەڕن میونشین و لیڤەرپول و ناپۆلی و ئاتلەتیکۆ مەدرید دەست پێ بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 1-8-2017 لە شاری مینوشین پاڵەوانێتی ئۆدی دۆستانەی ساڵانە بە یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید و ناپۆلی دەست پێ بکات، هەروەها یاری دووەمیش نێوان بایەڕن و لیڤەرپول دەبێت، براوەی دوو یارییەکەش بۆ یاری کۆتایی سەردەکەون و دوو دۆڕاوەکەش لەسەر پلەی سێیەم و چوارەم یاری دەکەن، بەر لە دەستپێکی پاڵەوانێتییەکەش دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید لە پرێس کۆنفرانسێک گوتی کە یانە بەشداربووەکان هەموو بەهێزن و یارییەکان سوودی زۆری بۆ سەرجەم تیپە بەشداربوەکان دەبێت و ستایشی یانەی بایەرن میونشنی کرد.

لە لایەکی دیکەوە (ماوریسیۆ ساری) ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی گوتی یانە بەشداربووەکان زۆر گەورەن و خاوەن چەندین دەستکەوتی گەورەن، بۆیە یارییەکان زۆر بەهێز دەبێت و سوودی بۆ هەمووان دەبێت.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply