یوێفا لەسەر گواستنەوەی نێیمار بێ دەنگی شکاند

Neymar

Neymar

یاریگا
نێیمار داسیلڤای ھێرشبەری بارسێلۆنا گواستنەوەی بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمان بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپای ناچار کردووە کە لێکۆلینەوە لەسەر ئەم کەیسە بکەن.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی ” Mundo Deortivo “ـی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد کە بەرپرسانی یوێفا لە کاتی بە فەرمی بوونی گواستنەوەی یاریزانی برازیلی بۆ یانەی فرانسی, دەیانەوێت لێکۆلینەوە بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەی خاوێنی ئەم گواستنەوەیە, چونکە لە یاساکانی ئەواندا ھیچ یانەیەک بۆی نیە ئەگەر پارەی پێویست یا خود قەرزێکی زۆریان لەسەر بێت پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەکان خەرج بکەن.

چاوەرێ دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا نێیمار داسیلڤا گۆڵکاری بارسێلۆنا ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply