ئالێگری داھاتووی ساندرۆی یەکلایی کردەوە

Alex Sandro

Alex Sandro

یاریگا
ماسیمیلیانۆ ئالێگری, راھێنەری ئیتاڵی یوڤێنتوس کۆتایی بە ھەموو ئەو دەنگۆیانە ھێنا کە باس لە چوونی ئالێکس ساندرۆی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەکەی دەکەن.

راھێنەری خانمە پیرەکە ئەمرۆ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ھەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و گووتی ” ساندرۆ یاریزانی ئێمەیە و بە ھیچ شێوەیەک ئامادەن نین دەستبەرداری ئەو بەرگریکارە ببین, ھەربۆیە وەرزی داھاتووش لەگەڵمان بەردەوام دەبێت”.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بە ھێز ھەبوو کە بەرگریکاری برازیلی بریاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply