دوو یاریزانی کورد لە ڕیزی باشترین وەرزشکارانی ئێران دەستنیشان کران

Screen Shot 2017-07-31 at 2.30.50 PM
یاریگا

شەوی ڕابردوو کەسە سەرکەوتوو و هەڵکەوتەکانی ئێران لە بواری وەرزشیدا لە ڕێوڕەسمێکدا دەستنیشان کران کە لەناویاندا دوو یاریزانی کورد دەبینرێن.
بەپێی هەواڵ و زانیاریی میدیاکانی ئێران، لەو ڕێوڕەسمەدا کە لەلایەن بەرپرسانی ڕێکخراوی پلە نایابەکانی ئێران لە کۆشکی میلادی تاران بەڕێوە چوو، عەلیڕەزا بیرانوەند، گۆڵچیی یانەی پرسپۆلیس (پیرۆزی)ی تاران و زارا حاتەم‌نەژاد، هێرشبەری یانەی (پاڵاوگەی گازی ئیلام) وەک باشترین گۆڵپاریز هەلکەوت و دیاری ئێران و باشترین گۆڵکاری یانە پلە نایابەکانی ئێرانیش بۆ ئاستی کچان بۆ زەهرا هەڵبژێردران.
عەلیڕەزا بیوانوەند، خەکی شاری خوڕەم‌ئابادی سەر بە پارێزگای لوڕستانە کە ئێستا گۆڵچیی بێ ڕکابەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانیشە کە لە وەرزی رابردوودا لە 20 یاریدا نەیهێشتووە هیچ گۆڵێک لە یانەکەی بکرێت کە لە سەرکەوتنی یانەکەیدا پشکی شێری بەرکەتووە.
لە لایەکی دیکەوە ، زەهرا حاتەم‌نەژدا هێرشبەری یانەی پاڵاوگەی غازی ئیلام و خەڵکی ئەو پاریزگایەکە توانیویە لە 18 یاریدا 27 گۆڵ تۆمار بکات و وەک باشترین گۆڵزەنی ئێران هەڵبژێردراوە.
سەرەرای کەمیی ئیمکاناتی وەرزشی و هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی، وەرزشی و بەربەست لەبەردەم وەزشوانان و یاریزانانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها لە یانەکانی دیکەی ئێران، بەڵام ساڵانە وەزشوان و یاریزانانی کورد بە دەیان خەڵاتی ناوخۆیی و جهیانیی بەدەست دەهێنن.
ئێستا کۆمەڵێک یاریزانی کورد لە یانە پلە نایابەکانی ئێران، سەرقاڵی یارین کە هەندێکیان کاریگەریی باشیان لەسەر یانەکانیان هەیە، ئەمە لە کاتێک دایە کە لە هیچکام شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یانەیەکی بەهێز نییە کەلە پلە نایاب، یەکەم و دووەمی ئێراندا بێت.
ناوی ئەو یاریزانانە بریتییە لە:

– کوورش مەلەکی، خەڵکی ڕوانسەری سەر بە کرماشان و گۆڵچیی یانەی گوستەرشی فوولادی تەورێز.

– وریا غەفووری، خەڵکی سنە و بەرگریکاری یانەی ئیستقلالی تاران.

– وەحید ئەمیری، خەڵکی خوڕەم‌ئاوا و هێرشبەری یانەی پرسپۆلیسی تاران.

– شاهین عەباسیان، خەڵکی سەرپێڵ‌زەهاوی کرماشان و بەرگریکاری یانەی پرسپۆلیسی تاران.

– سەعید لوتفی، خەڵکی شاری (مەلەک‌شایی)ی سەر بە ئیلام و بەرگریکاری فوولادی خووزستان.

– شەهاب کەرەمی، خەڵکی کرماشان و هافبەکی یانەی پرسپۆلیسی تاران.

– مستەفا ئەحمەدی، خەڵکی بانە و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی (سیاچەمەگان)ی مەشهەد.

– بەختیار ڕەحمانی، خەڵکی سەرپێڵ‌زەهاو و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی پەیکانی تاران.

– محەمەد نووری، خەڵکی سونقوڕ و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی تراکتۆرسازیی تەورێز.

– محەمەمەهدی مەهدیخانی، خەڵکی گێڵانغرەبی کرماشان و هێرشبەری یانەی (پەدیدە)ی مەشهەد.

– یاسر فەیزی، خەڵکی کامیاران و هێرشبەری یانەی (پارس جنووبی جەم).

فەرشاد ئەحمەدزادە، خەڵکی ورمێ و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی پرسپۆلیسی تاران.

– زوبەیر نیکە‌نەفس، خەڵکی سنە و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی سەنعەتی نەفتی ئابادان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply