کۆستا چیدیکە چاوەرێ ئاتلەتیکۆ مەدرید ناکات

Diego Costa

Diego Costa

یاریگا
دیێگۆ کۆستا, ھێرشبەری ئیسپانی پێشووی چێڵسی ئینگلتەرا ئامادەنیە چیدیکە چاوەرێ بەرپرسانی پێشووی یانەکەی بکات و دەیەوێت خۆی یەکلایی بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ” Marca”ـی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە کە ھێرشبەری ئیسپانی بە خۆرخێ مێندێسی بەرێوەبەری کارەکانی گوتوە کە چیدیکە نایەوێت چاوەرێ بەرپرسانی مەدریدی بکات بۆ گواستنەوەی و دەیەوێت یانەیەکی نوێ بۆ خۆی ھەڵبژێرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە گۆڵکاری پێشووی چێڵسی ئامادەیە بۆ وەرزی داھاتوو پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply