نێیمار لە 48 کاتژمێری داھاتوو دەچێتە پاریس سانجێرمان

Neymar

Neymar

یاریگا
نێیمار داسیلڤا, ھێرشبەری برازیلی بارسێلۆنای ئیسپانیا خۆی یەکلایی کردۆتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژۆ دەکات.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یاریزانی برازیلی ئاشکرایکردووە کە ھەموو شتێک لە نێوان باوکی نێیمار و بەرپرسانی فەرەنسی کۆتایی ھاتووە و بریاروایە لە 48 کاتژمێری داھاتوو ئەو یاریزانە گەشتی قەتەر بکات, بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی.

ھەرچەندە نێیمار ئێستا بە ھۆی سەرقالی بە کارێکی بازرگانی گەشتی چینی کردووە, بەڵام بریاروایە بە فرۆکەیەکی تایبەت بچێتە قەتەر.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply