مۆرینیۆ وەڵامێکی گاڵتەجاڕانە لەسەر فرۆشتنی فیلایینی دەداتەوە

Screen Shot 2017-07-31 at 11.30.53 AM

یاریگا
جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا چارەنووسی (مەڕوان فیلاینی) ناوەڕاستکاری یانەکە یەکلایی کردەوە و وەلامێکی گاڵتەجاڕانەی دایەوە.

ڕۆژنامەی (زە صەن)ی ئینگلیزی سەبارەت بە فرۆشتنی فیلاینی بە یانەی گاڵاتە سەرای تورکی گوتی ” گەڵاتە سەرای زۆر ئاسانتر دەتوانێت لەگەڵ من گرێبەست بکات لەوەی لەگەڵ مەروان ڤیلاینی بیکات، مەڕوان بۆ فرۆشتن نییە و ئەو بۆ تیپەکەم زۆر گرنگە بۆ ئەم وەرزە متمانەم پێ بەخشیوە”.

مۆرینیۆ سەبارەت بە هاتنی (نیمانیا مانیش) یاریزانی چێلسی مۆرینیۆ دەڵێت مانیش ئارەزووی یاریکردنی بۆ ئێمە هەیە، ئەوەش گرنگە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەکە کە نامەوێت لەوساتە باسی لێوە بکەم، لەبەر ئەوەی ئەگەری هەموو گۆڕاکارییەک لە ئارادا دەبێت.

ئاشکرایە کە یانەی گەڵاتە سەرای تورکی لەسەر زاری بەرپرسێکی گەورەی یانەکە ئاماژەی کردبوو، کە گفتوگۆکان بۆ هێنانی مەروان ڤیلاینی بەردەوامە، بە پێی هەواڵەکانیش یاریزانە بەلجیکییەکە چەندین گریبەستی دیکەی لە چەند یانەیەکی دیکە بۆ هاتوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply