کلاسیکۆی ئەمشەو داھاتێکی خەیالی ھەیە

Miami

Miami

یاریگا
شاری میامی ئەمریکا بە ھۆی ئەنجامدانی یاری دۆستانەی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید نزیکەی یەک ملیارد دۆلار کۆ دەکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ”as”ـی چاپی مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کە سەرۆکی شارەوانی میامی ئاشکرایکردووە بە ھۆی کلاسیکۆی نێوان ھەردوو جەمسەری ئیسپانیا نزیکەی یەک ملیارد دۆلار سودیان پێدەگات, ئەمیش بە ھۆی ئەوەی کە ھاندەرێکی یەکجار زۆر گەشتی ئەم شارەیان کردووە و تەواوی ھۆتێلەکان بە کرێ گیراون و ھیچ شوێنێکیان نەماوە.

یاریگای ھارد راک کە ئەو یاریگای ئەمشەو یاری دۆستانەی کلاسیکۆ لە شاری میامیە, شوێنی ٦٥٣٢٦ھەزار کەس لە خۆی دەگرێت و تەواوی بلیتی یارییەکە فرۆشراون و نرخی ھەر بلێتێکیش لە ٤٠٠ دۆلار تا دۆلار دەست پێدەکات. لەلایەکی دیکەوە لە کاتی راھێنانەکانی ئەم دوو یانەیە نزیکەی ٢٠ ھەزار ھاندەر بەشدار بوون و نرخی بلیتەکانیش ٣٠ دۆلار بوو, ھەروەھا ئەو دوو یانەیەش لەم یارییەدا شەش ملیۆن دۆلار سودیان پێدەگات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply