لیستەر سیتی دووەم ئۆفەری ریاز مەحرزی رەتکردوەوە

Riyad Mahrez

Riyad Mahrez

یاریگا
بەرپرسانی لیستەر سیتی ئامادەنین دەستبەرداری ھێرشبەری جەزائیری یانەکەیان ریاز مەحرز ببن و دووەم ئۆفەری رۆمای ئیتاڵیان رەتکردەوە.

تۆری ھەواڵی ” Sky Sport”بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی رۆما بۆ جاری دووەم ئۆفەرێکیان ئەمجارە بە بڕی 27 ملیۆن پاوەند پێشکەشی بریتانیەکان کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانی جەزائیری, بەڵام ئەم ئۆفەرەش رەتکرایەوە و گورگەکان چیدیکە ئامادەنین ھەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدەن.

ھێرشبەری 26 ساڵ دوای کۆتایی ھاتنی وەرزی ئەمساڵ بریاریداوە کە یانەکەی جێبێلێت, بەڵام بەرپرسانی یانەکەیان بونەتە رێگر لە چوونی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply