وەزشوانێکی کورد مەدالیای زێڕی جیهانی مسۆگەر کرد

20427747_1725171837778308_1873531642_n

یاریگا
وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی لە بواری کاراتیدا توانیویە لە یاریی نێودەوڵەتیی پۆڵەندا مەدالیای زێڕ لە ئاستی جیهان مسۆگەر بکات و پاش 36 ساڵ ئێرانی کردە خاوەنی مەدالیای زێڕ لە بواری کاراتیدا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زەبیحوڵا پوورشیب، وەزشوانی کاراتیی کورد دوێنێ چوارشەممە 2017/7/26 لە کێشی 84 کیلۆدا لە پێشبڕکێیە جیهانییەکانی پۆڵەندا توانیویە خەڵات و مەداڵیای زێڕ بەدەست بێنێت.
ماوەی 36 ساڵە هیچ وەزشوانێکی ئێرانی نەیتوانیبوو لەو بوارەدا مەدالیای زێڕ بەدەست بێنێت.

پوورشیب لەو پێشبڕکێیانەدا توانیویە ڕکابەرەکانی خۆی لە جۆرجیا، تورکیا و نیوزلەندا شکست پێ بهێنێ و لە یاریی کۆتاییدا توانیویە ڕکابەری ژاپۆنی شکست پێ بێنێت و مەدالیای زێڕی کێشی 84 بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply