باوکی نێیمار دڵی ھاندەرانی بارسێلۆنا خۆش دەکات

Neymar

Neymar

یاریگا
نێیمار سێنیۆر, باوکی نێیمار داسیلڤای ھێرشبەری برازیلی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە پێکەنینەوە لە کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا دەردەکەوێت.

شەوی رابردوو دوای کۆتای یاری نێوان ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد, باوکی یاریزانی برازیلی کەتەلۆنیەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە لەسەر داھاتووی کورەکەی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە ئەنجامدا, ھەر چەند تا ئێستا زانیاری لەسەر ئەو کۆبونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە, بەڵام شێوەی دەرکەوتنی باوکی نێیمار بە پێکەنینەوە دڵی ھاندەرانی بارسای بە مانەوەی نیمۆ خۆش کردووە.

ماوەیەکە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان بە ھەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی نێیمار ھاندەرانی بلاوگرانای دڵگران کردووە و بەرپرسانی یانەکەش لە ھەوڵی ئەوەدان ئەو نیگەرانیانە کۆتایی بێنن.


شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply