بایەرن میونشن گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتنی یاریزانێکی داگیرساند

Screen Shot 2017-07-27 at 1.57.45 PM
یاریگا
یانەی بایەڕن میونشنی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە ئامادەیە (ڕیناتۆ سانچێز) ناوەڕاستکاری یانەکە بۆ یەک ساڵێک بە یانەیەکی ئەوروپی بەهێز بدات.

لەم بارەیەوە (کارل هاینز ڕۆمەنیگێ) جێگری سەرۆکی یانەی بایەڕن ئەمڕۆ پێنجشەمە 27-7-2017 لە سەنگافورە ڕایگەیاند کە سانچێز کە بە بری 35 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکا پەیوەندی بە بایەڕن کردوە، بۆ ئەوەی خولەکی زیاتر یاری بکات و ئەزمونی زیاتر بێت، ئامادەن بە شێوەی خواستن بۆ ساڵێک بە یانەیەکی باشی بدەن، ڕۆمەنیگێ گوتیشی یاریزانە تەمەنی بچووکە و دڵنیاین لەوەی کە لە داهاتوودا دەتوانین دەتوانین سوودی زۆر لەو یاریزانە وەربگرین.

ئاشکرایە کە ڕیناتۆ سانچێز یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال، کە تەمەنی 19 ساڵ دەبێت و پار ساڵ لەگەڵ یانە باڤارییەکە لەگەڵ ڕاهێنەر کالۆ ئەنچیلۆتی نەیتوانی خۆی بسەلمێنێت، بۆیە خولەکی کەم لە وەرزی ڕابردوو یاری کرد.

Screen Shot 2017-07-27 at 1.53.16 PM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply