دیبالا باس لە داھاتووی خۆی دەکات

Paulo Dybala

Paulo Dybala

یاریگا
پاولۆ دیبالا, ھێرشبەری ئارجانتینی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا رەتیدەکاتەوە ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت و دەیەوێت وەرزی داھاتووش لە ئیتاڵیا بەردەوام بێت.

تۆری ھەواڵی ” SKY SPORT” بڵاویکردۆتەوە کە ھێرشبەری خانمە پیرەکە لە بارەی داھاتووی خۆی دڵنیایە و دەڵێت ” بە ھیچ شێوەیەک بیرم لە جێھێشتنی یوڤێنتوس نەکردۆتەوە و تەنھا بیر لە ئامادەکارییەکانم دەکەم بۆ وەرزی داھاتوو و ھیوادارم کە بتوانین وەرزێکی باش بەرێبکەین”.

ئەمە لە کاتێکدا کە ماوەیەکی دەنگۆی ئەوە ھەیە کە بەرپرسانی بارسێلۆنای لە ھەوڵی گواستنەوەی یاریزانی ئارجانتینیدان, بەڵام ئەو یاریزانە ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر