کلۆپ بە ھەموو شێوەیەک فرۆشتنی کۆتینیۆ رەتدەکاتەوە

Coutino - klopp

Coutino – klopp

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ, راھێنەری ئەڵمانی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا لەسەر دەنگۆی فرۆشتنی کۆتینیۆی ناوەراستکاری برازیلی یانەکەی ھاتە دەنگ و دەڵێت کە ئەم یاریزانە بۆ فرۆشتن نیە.

سەرچاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە راھێنەری ئەڵمانی لە دانیشتنێکدا لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی ئەوەیانی پێ راگەیاندووە کە وەک راھێنەر بە ھیچ شێویەک رازی نابێت بە فرۆشتنی کۆتینیۆ و داواشی لێکردوون کۆتایی بەو ھەوڵانە بدرێن کە لەلایەن یانەکانی دیکەوە دەدرێن.

ماوەیەکە بەرپرسانی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ھەوڵی ئەوەدان کە ناوەراستکاری برازیلی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە, بۆ ئەم ھەوڵانە کلۆپی تورە کردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply