باشترین یاریزان و راهێنه‌ری ساڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ستنیشانکران

lahm

یاریگا-یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا باشترین یاریزانی ئه‌ڵمانی له‌ وه‌رزی ٢٠١٦-٢٠١٧ ده‌ستنیشانکرد له‌ پاڵ باشترین راهێنه‌ری هه‌مان ولاتدا.

بۆ یه‌که‌مجار له‌ ژیانیدا فیلیپ لام  وه‌ک باشترین یاریزانی وڵاته‌که‌ی له‌ ساڵێکدا ده‌ستنیشانکرا و هاوکات کۆتا جارییشیه‌تی پاش وازهێنانی له‌ یاریکردن.

هه‌روه‌ها جولیان نیگلیسمێن راهێنه‌ری هۆفینهایم  وه‌ک باشترین راهێنه‌ر ده‌ستنیشانکرا پاش ئه‌وه‌ی  هۆفینهایمی گه‌یانده‌ پاشکۆی پاڵاوتنه‌کانی چامپیۆنزلیگ.  جولیان ته‌مه‌نی ته‌نیا ٣٠ ساڵه‌ و خاوه‌نی باشترین رێژه‌ی بردنه‌وه‌یه‌ له‌ مێژووی هۆفینهایم له‌ خاکی خۆیاندا.

DFa2RFoXkAA

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply