بەهۆی سکاڵای چەندیاریزانێکەوە یانەی زاخۆ لەخولی عێراقی دووردەخرێتەوە،دهۆکیش ئاگادارکراوەتەوە

یاریگا نێت /
دوای ئەوەی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوە بڕیاردرا کەسەرجەم یانە بەشداربوەکانی خولی نایابی عێراقی دەبێ پابەندبن بەو مەرج و ڕێنمایی یانەی کەلیژنەکە بریاری لەسەداوە یانەکانی عێراق کەوتنە ئامادەکردن و نۆژەنکردنەوەی یاریگاکانیان و بەوهیوایەن لیژنەی مۆڵەتدانی ئاسایی پەسندیان بکات و ساڵی داهاتووبەشداربن لەخولی عێراق، یاریگای یانەی زاحۆ یەکێکە لەویاریگانێودەوڵەتیانەی کەبەم دواییە دروست کراو سەرجەم مەرجەکانی تێدابەدی دەکرێت،بەڵام بەهۆی سکاڵای دوویاریزانی لیبی هەریەک لە ( عبدالسلام فیتوری و سالم المسلاتی ) لەسەریانەی زاخۆ کەپێشوتر یاریان تێدائەنجامداوە یانەکە بەفەرمی لەلایەن لیژنەی مۆڵەتدانی ئاگادارکراوەتەوە بەپێدانی مافی ئەم دوویاریزانە بەپێچەوانەوە ساڵی داهاتوو زاخۆ مافی بەشداریکزدنی لەخولی نایابی عێراقی نابێت، یاریزانەکەی یەکەم بڕی 36 هەزاردۆلاری لای دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆیە و ئەوەی دووەمیش نزیکەی 12 هەزاردۆلارە، بەهەمان شێوە یانەی دهۆکیش بەفەرمی دووسکاڵای لەسەرتۆمارکراوە کەپێشوتر مافی دارایی ئەم یاریزانانەی نەداوەو دەبێ یانەکە پابەندبێت بەپێدانی مافەکانیان و بەپێچەوانەوە لەخولی عێراقی دووردەخرێتەوە هەرچەندە یانەی دهۆک خۆی بڕیاری بەشدارینەکردنی لەخولەکە داوە. لەهەمان کاتدا چەندیانەیەکی تریش لەخولی عێراقی سکاڵای یاریزانیان لەسەرەوبەمزووانە ئاگاداردەکرێنەوە.
پێدانی مافی دارایی یاریزان یەکێکە لەو بنەماسەرەکیانەی کەلێژنەی مۆڵەتدانی ئاسیایی زۆر دڵنیایی لەسەرکردۆتەوە بەوەی لەمەودوا نابێت هیچ یانەیەک مافی یاریزان نەدات و دەبێ هەمووان پابەندبن بەوگرێبەستەی کەلەنێوانیان داهەیە و بەپێچەوانەوە مەرجەکانی لیژنە لەسەری دەچەسپێت مافی بەشداریکردنی خولی نابێت.
20108422_1264818926974026_2914125037658140985_n

20157545_1264819020307350_4687776889131630618_o

20257953_1264818893640696_4159321942816107897_n

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply