نێیمار داواکارییەکی بارسێلۆنا ڕەت دەکاتەوە و گومان لەسەر ڕۆیشتنی زیاتر دەکات

Screen Shot 2017-07-20 at 10.35.45 AM
یاریگا
وا دیارە بابەتی ڕۆیشتنی نێیمار دا سیلفای ئەستێرەی بارسێلۆنا بۆ یانەی پاریس سان جیرمان درێژە دەکێشێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە داواکارییەکی یانەکەی لەسەر ئەو کێشەیە ڕەت کردەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا داوایان لە نێیمار کردوە کە بە شیوەیەکی فەرمی بابەتی ڕۆیشتنی بۆ یانەی پاریس سان جیرمان لە میدیاکان بەدرۆبخاتەوە و لێدوانێک لەم بارەیەوە بدات و ئاماژە بکات لە یانەکە دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی هاندەران ئارام بکاتەوە، بەڵام یاریزانەکە ئەنجامدانی ئەو کارەی ڕەت کردوەتەوە و تەنها لە پەیجە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی خۆی لە دورگەی ئیبێزا بڵاوکردوەتەوە بێ ئەوەی هیچ قسەیەک لەسەر دەنگۆی ڕۆیشتنی بۆ پاریس سان جێرمان بکات.

ئاشکرایە کە نێیمار لە ساڵی 2013 لە یانەی سانتۆسەوە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کردوە و تا ئەو ساتەش چەندین پاڵەوانێتی گرنگی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەدەستهێناوە، بەڵام بم دواییە دەنگۆی ڕۆیشتنی بۆ پاریس سان جێرمان بڵاوبووەتەوە بەپێی هەواڵەکان پاریس ئامادەیە 222 ملیۆن یۆرۆی مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی بە بارسا بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر