ئەنچیلۆتی جێمس ڕۆدریگێز ئاگادار دەکاتەوە

Screen Shot 2017-07-19 at 2.16.33 PM
یاریگا
لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری بایەڕن میونشینی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە هاتنی جێمس ڕۆدریگێز بۆ یانەکە بۆ بەهێزکردن و تۆکمە کردنی یانە باڤارییەکە دەبێت.

لەم بارەیەوە ئەنچیلۆتی ڕۆدریگێزی ئاگادار کردەوە و گوتی ” ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ جێمس واژۆ نەکردوە بۆ ئەوەی شوێنی یاریزانێک بگرێت، من دەزاتم ئەو یاریزانێکی لاوە و تەمەنی گونجاوە و دەتوانێت کارێکی باش لەگەڵ ئێمە بکات، بەڵام بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی بەردەوام بێت و لە کورسی یەدەگ دوور بێت دەبێت باشترین ئاستی پێشکەش بکات، ئێمە یانەکەمان جگە لە بۆندزلیگا و خولی دیکەی ناوخۆیی ئامانجی سەرەکی ئێمە ڕکابەری کردنە لەسەر بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ، هاتنی جێمس یانەکەمان بەهێز تر دەکات، بەڵام پێویستە بە هەموو توانای خۆی یاری بکات.

ئاشکرایە ، کە جێمس ڕۆدریگێز، ئەستیرەی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بۆ دوو ساڵ بە شیوەی خواستن لەگەڵ بایەڕن یاری دەکات و یانە باڤارییەکەش دوای ئەو ماوەیە مافی کڕینی یاریزانەکەی هەیە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply