چاڤی هێرناندیز ستایشی ڕیال و مەدرید زێدان دەکات

0

Screen Shot 2017-07-19 at 11.09.54 AM

یاریگا
لە تازەترین لیدوانیدا بۆ ڕۆژنامەکان، (چاڤی هێرناندێز)ی ئەستیرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ستایشی یانەی ڕیاڵ مەدرید و زێدانی ڕاهێنەری یانەکەی کرد.

لەم بارەیەوە، هێرناندێز، بە ڕۆژنامەیAS ی ئیسپانی گوتوە کە ڕیال مەدرید لە میرکاتۆی ئەم هاوینە چەند یاریزانێکی ئاست بەرزی بەدەستهێناوە و یانەکە دەتوانێت لەم وەرزەش چەندین پاڵەوانێتی دەستەبەر بکات، هەروەها سەبارەت بە زێدان گوتی کە هەموو یاریزانان متمانەی تەواویان بە زیزۆ هەیە ئەوەش خاڵێکی گرنگە.

دەربارەی مێسی، ئەفسانەکەی بارسا دەڵێت” مێسی نەک شوێنی من، بگرە شوێنی ئینێستا و بۆسکێتس و هەموو یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست پڕ دەکاتەوە، ئەو مەکینەیەکی تایبەت بە تۆپی پێ یە، لە کۆتاییدا سەبارەت بە داهاتووی خۆی چاڤی دەڵێت بڕیارم داوە ببم بە ڕاهێنەر و پلانی سەرەکیشم زۆرترین وادەی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ بێت، خوازیارم لە هەر یارییەک تیپەکەم 90% کۆنتڕۆڵ تۆپ بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply