دی ماریا خۆی یەکلایی دەکاتەوە

Screen Shot 2017-07-18 at 12.53.20 PM
یاریگا
دی ماریا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارژەنتین و یانەی پاریس سان جێرمان داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە فەرنسییەکە یەکلایی کردەوە و رایگەیاند کە ئارەزووی ئەوەیە بۆ ماوەیەکی دیکە لەگەڵ پاریس بمێنێتەوە.

لەم بارەیەوە دی ماریا کە دەنگۆی رۆیشتنی بۆ ئینتەرمیلان هەبوو، ئاماژەی کردوە کە ئەو خوازیارە لە یانەمەی بمێنێتەوە وێرای ئەوەی ئەنجامەکان لە وەرزی رابردوو بە پێی پێویست نەبوون، بەڵام بەرپرسانی یانەکە خۆیان بڕیار دەدەن، گرنگ ئەوەیە من لەگەڵ خانەوادەکەم لێرە دڵخۆشین، من هیچ مەرجێکیشم لەسەر مانەوەم لە پاریس سان جیرمان نییە.

لە کۆتاییدا دی ماریا سەبارەت بە هاتنی دانی ئالڤیش بۆ یانەکەی گوتی ” ئالفیش یاریزانێکی ئاست بەرزە ئێمە هەمیشە لە دژی یەکتر یاریمان کردوە لەگەڵ یانەکان لە کاتێک ئارژەنیتن و بەڕازیل یاری دەکەن، ئەوە یەکەمین جار بەیەکەوە یاری بکەین، پێم وایە ئەو کاریگەری باشی بۆ سەر تیپەکە دەبێت.

ئاشکرایە کە دی ماریا لە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کرد و لە میرکاتۆی ئەم هاوینەش دەنگۆی جێهێشتنی یان پاریسییەکە لە زۆر لە میدیاکان باسی لێوە کرابوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر