گیان له‌ده‌ستدانی هه‌شت هانده‌ر به‌هۆی رووخانی دیواری یاریگایه‌ک

shs

 

یاریگا-هه‌شت هانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی رووخانی دیواری یاریگایه‌ک له‌ میانه‌ی یاری کۆتایی جامی غانا .

یاریگای دێمبا دیۆپ له‌ سه‌نیگال یاری کۆتایی جامی ئه‌و وڵاته‌ی له‌خۆگرت له‌ نێوان سته‌ید دی ئێمبۆر و یونیه‌ن سپۆرتیڤ ئۆواکه‌م .  دواتر شه‌ڕ له‌ نێوان هانده‌ران روویدا و پۆلیس گازی فرمێسک رژێنی به‌کارهێنا و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی شڵه‌ژان و راکردنی هانده‌ران و له‌ژێر فشاردا به‌شێک له‌ دیواری یاریگاکه‌ رووخا.

رووداوه‌که‌ کاتێک ده‌ستی پێکرد که‌ کاتی ئاسایی ١-١ کۆتایی هات و  له‌ نیوه‌ی یه‌که‌می زیادکراودا ئێمبۆر گۆڵی پێشکه‌وتنی تۆمارکرد.  به‌هۆیه‌وه‌ هه‌شت هانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیکه‌ش برینداربوون.

People look at the scene after a wall collapsed at Demba Diop 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply