بەڤیدیۆ .. کچە کوردێک پاڵەوانێتی جیهان بۆ ڕاکردنی 100 مەتری بەدەست دەهێنێت

Screen Shot 2017-07-15 at 11.52.34 AM
یاریگا
کچە کوردێکی شاری باتمانی تورکیا بە ناوی (مزگین) توانی میدالیای ئاڵتونی پاڵەوانێتی جیهان لە کێبڕکێی 100 مەتری بۆ ئاستی خوار تەمەن 18 ساڵ بۆ تورکیا بەدەست بهێنێت.

میدیاکانی تورکیا و جیهان ستایشێکی زۆری (مزگین)یان کردوە کە لەدایکبوونی ساڵی 2000 ی شاری باتمانی تورکیایە و هاوینان زیاتر سەرقاڵی کاری باخچە و میوە ڕنینە لە کاتی بێ کاریشدا سەرقاڵی مەشق کردنە، مزگین لە پاڵەوانێتی نێڕۆبی لە کینیا توانی سەرنجی هەموان بەلای خۆیەوە ڕابکێشێت کاتێک توانی لە کێبڕکێی 100 مەتری کە گرنگترین مێبرکێی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدانە پلەی یەکەم دەستەبەر بکات دوای ئەوەی توانی بە 11.63 سەد مەترەکە ببڕێت، ئەوەش لە تورکیا بە دەستکەوتێکی گەورە هەژمار کرا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply