شاندی یانه‌یه‌کی دیاری ئه‌فریقا تووشی رووداوی هاتوچۆهاتن و قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

ghana

یاریگا-پاسی شاندی یانه‌ی ئاسانتێ کۆتۆکۆ تووشی رووداوێکی هاتوچۆی گه‌وره‌هات و زیانی گیانی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

ئاسانتێ کۆتۆکۆ سه‌رکه‌وتووترین یانه‌ی غانایه‌ و پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ یارییه‌کی خولی ئه‌و وڵاته‌دا  تووشی رووداوێک هاتن به‌هۆیه‌وه‌ که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ش برینداربوون.

تا ئێستا به‌روونی بارودۆخی یاریزانه‌کان دیارنیه‌ و پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌که‌ش  ده‌ڵێت به‌مزووانه‌ زانیاری زیاتر ده‌خه‌نه‌ڕوو.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply