راپۆرت | چیرۆکی ژماره‌ نه‌فره‌تلێکراوه‌که‌ی ئارسناڵ

MAIN-MAIN-Arsenal-9

یاریگا-ئه‌مڕۆ بڕیاردرا  بۆ وه‌رزی نوێ درێسی ژماره‌ (٩) بدرێت به‌ ئه‌لیکسانده‌ر لاکازێت  ، ئه‌و ژماره‌یه‌ی خه‌ونی زۆرینه‌ی هێرشبه‌رانه‌ و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ باشترین یاریزانه‌کانی مێژووش پۆشیویانه‌.

بارودۆخه‌که‌ پێچه‌وانه‌یه‌ له‌ ئارسناڵ و له‌ کۆتا ١٨ ساڵدا  ، هه‌ر یاریزانێک له‌و یانه‌یه‌دا ئه‌و درێسه‌ی پۆشیبێت  وه‌ک ئه‌وه‌ی جادووی لێکرابێت زۆر به‌ خراپی ده‌رکه‌وتووه‌.

– ده‌یڤۆر سوکه‌ر   ، ١٩٩٩-٢٠٠٠

سوکه‌ر پێڵاوی ئاڵتوونی برده‌وه‌  وه‌کو گۆڵکاری جامی جیهانی ١٩٩٨ ، به‌ڵام کاتێک له‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌ کرد له‌ ٣٩ یاریدا ته‌نیا ١١ گۆڵی تۆمارکرد   و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ نه‌بوو.

  • فرانسیس جێڤه‌رز ، ٢٠٠١،-٢٠٠٣

روویکرده‌ ئارسناڵ به‌رامبه‌ر هه‌شت ملیۆن پاوه‌ند و درێسی ژماره‌ ٩ی پێدرا به‌ڵام  ٣٩ یاریدا ته‌نیا هه‌شت گۆڵی تۆمارکرد.

خۆزێ ئه‌نتۆنیۆ ریێس ٢٠٠٤-٢٠٠٦

ریێس به‌ ١٧ ملیۆن پاوه‌ند هاته‌ ئارسناڵ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی  ئاستێکی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ نیشاندا به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕبوونی کات ئاماره‌کانی دابه‌زی بۆ ٢٣ گۆل له‌ ١١٠ یاریدا.

  • جولیۆ باپتیستا ٢٠٠٦-٢٠٠٧

به‌ڕازیلییه‌ توندوتۆڵه‌که‌  هاته‌ ئارسناڵ به‌ خواستن له‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ کاتێک ریێس به‌ پێچه‌وانه‌ به‌ خواستن چووه‌ مه‌درید.  ئاستێکی وه‌های نیشان نه‌دا له‌ وه‌رزێک زیاتر بمێنێته‌وه‌  و له‌ ٣٥ یاریدا ١٠ گۆڵی تۆمارکرد . له‌و ١٠ گۆڵه‌شدا چواریان له‌ یه‌ک یاری بوو کاتێک سوپه‌رهاتریکی دژی لیڤه‌رپوول هێنا، له‌و یارییه‌ی ٦-٣ ئارسناڵ بردییه‌وه‌.

Julio Baptista of Arsenal is brought down by Sun Xiang of PSV

  • ئیدواردۆ دا سیلڤا ٢٠٠٧-٢٠١٠

داسیلڤا هێرشبه‌رێکی به‌توانا بوو جیاواز له‌ ژماره‌ ٩کانی دیکه‌ی ئارسناڵ به‌ڵام پێکانێکی مه‌ترسیدار رێگربوو  که‌ تێیدا قاچی شکا له‌ یه‌کێکێک له‌ ترسناکترین پێکانه‌کانی تۆپی پێ .  له‌ ٦٧ یاریدا ٢١ گۆڵی تۆمارکرد و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ پێکانه‌که‌ی ته‌نها سێ گۆڵی هه‌بوو له‌ پریمه‌رلیگ.

Eduardo-de-Silva

  • پارک چو یۆنگ ٢٠١١-٢٠١٢

پارکی یاریزانی کۆریای باشوور له‌ مۆناکۆوه‌ هاته‌ گه‌نه‌رز ، ته‌نیا له‌ نۆ یاریدا به‌شداری پێکرا و له‌و یارییانه‌شدا یه‌ک گۆڵی هه‌بوو که‌ له‌ یاری جام دا. پاش وه‌رزێک ئه‌و درێسه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه‌.

Park Chu-Young

  • لوکاس پۆدۆڵسکی ٢٠١٢-٢٠١٥

پۆدۆڵسکی یاریزانێکی به‌توانا بوو ، وه‌ ناوبانگێکی زۆری هه‌بوو له‌نێو هانده‌رانی ئارسناڵ . هه‌رچه‌نده‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا  سه‌رسوڕهێنه‌ربوو به‌ڵام ئه‌و توانایه‌ی نه‌گواسته‌وه‌ بۆ یانه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌نه‌رز به‌رده‌وام له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیدا نه‌بوو. به‌ گشتی ٣١ گۆڵی هه‌بوو له‌ ٨٢ یاریدا

  • لوکاس پێرێز ٢٠١٦-٢٠١٧

لوکاس چاوه‌ڕوانی زۆری لێده‌کرا به‌ڵام به‌ که‌می ده‌رکه‌وت و له‌ ٢١ یاریدا  ٧ گۆڵی هه‌بوو. ئه‌و ٧ گۆڵه‌ش ته‌نها یه‌کێکیان له‌ پریمه‌رلیگ بوو.

  • ئه‌لیکسانده‌ر لاکازێت ٢٠١٧-٢٠١٨

درێسی ژماره‌ ٩ی پێدرا و بزانین ده‌توانێت نه‌فره‌تی ١٨ ساڵه‌ی  ئه‌و درێسه‌ بشکێنێت یاخود نا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply