ئەمجارەیان بانکێکی کەنداو سپۆنسەری بارسێلۆنا دەکات

Barcelona

Barcelona

یاریگا
دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستی نێوان کۆمپانیای فرۆکەوانی قەتەری و یانەی بارسێلۆنا, بەرپرسانی کەتەلۆنی لەگەڵ بانکی ئیماراتی – میسری NBD گەیشتنە رێکەوتن بۆ سپۆنسەری کردنی یانەکەیان.

پێگەی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە کە بانکی ئیماراتی – میسری بە ناوی EMIRATES NBD EGYPT وەرزی داھاتوو یەکێک دەبێت لە سپۆنسەری یانەکەیان و بەشداربووانی ئەم بانکەش دەتوانن سوود لەم پرۆژەیە ببینن بە بەدەستھێنانی بلیتەکان و درێس و کەل و پەلە وەرزشیەکانی ئەو یانەیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە ئەم گرێبەستە تا ساڵی 2020 دەبێت لەگەڵ مەرجی درێژ کردنەوەی بۆ دوو ساڵی دیکە, بەڵام تا ئێستا بڕی ئەو پرۆژەیە ئاشکرا نەکراوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply