له‌پاریس سیمینارێك له‌سه‌ر میدیای وەرزشی كوردی رێكخرا

19894335_1459921567407141_1447920476_n

ئێوارەی رۆژى هەینی رێكەوتی 7-7-2017 لە بارەگای نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، رێكخراوی فاوەندەیشنی سەنتەری فەڕەنسی كوردی سیمینارێكی بۆ میدیاكاری وەرزشی زاگرۆس نانەكەلی رێكخست لەژێرناونیشانی (گرنگی میدیای وەرزشی كوردی و جیهانی).

سەرەتای سیمینارەكە كورتە باسێكی میدیای وەرزشی وسەرهەڵدانی لە جیهان وكوردستان باسكرا، دواترگرنگی میدیای وەرزشی لەو سەردەمە باسى لێوه‌كرا كە دەكرێت بڵێین میدیای وەرزشی بۆتە خاڵی پێكگەیشتن وسەركەوتن و خۆشەویستی وبزنسمانی گەلان، بۆیە دەبێت گەلی كوردیش وەك گەلانی جیهان بیرلەوە بكاتەوە كە لەو چركە ساتەو دەستبكات بە گرنگیدان بە میدیای وەرزشی.

دواتر بە كورتی و بە پوختی پێناسەیەكی هەردوو په‌رتووكى ( میدیای وەرزشی و میدیای وەرزشی كوردی ) كرد، لەكۆتاییشدا ئامادەبووانی سیمینارەكە بە پرسیار و تێبینی و روونكردنەوەكانیان سیمینارەكەیان پڕ جۆش و ئەكتیڤ تر كرد، هەردوو پەرتووكەكە بە واژووی نووسەر پێشكەشی ئامادەبووان كرا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply