یاریزانەپیشەگەرەکانی کورد باس لە ئه‌زموونیان ده‌که‌ن و په‌یامێکیان هه‌یه‌ بۆ یاریزانانی کوردستان

19748813_1251894778266441_5492337565143714000_n

 

تایبه‌ت به‌ یاریگا
ئاماده‌کردنی  : ئاکۆ هەولێری

یاریگا-لەوەرزی ئەمساڵدا و تایبەت دوای کشانەوەی یانەی هەولێر لەخولی عێراقی چەندین یاریزانی کورد تەکانێکی تازە و نوێ یان بەخۆیانەوەبینی ئەویش بە ڕووکردنە یانەکانی ناوەڕاست و خواروو بو بۆ بەردەوام بون لەیاریکردن لەخولی نایابی عێڕاق، ئەوان بەشێکی زۆریان لەساڵی یەکەمیاندا باس لەچۆنیەتی پیشەگەربونیان و سودەکانی دەکەن هەندێکیشیان چەند پەیامێک ئاڕاستەی یاریزانانی خولی کوردستان دەکەن کە ئەمانەی خوارەوە دەقی وەڵامەکانیانە:

کۆسرەت بایز یاریزانی یانەی شوڕتە : 
بێگومان دوركەوتنەوە لە شاری خۆت و دەست پێکردنی ژیانێكى نوێ لە شارێکى تر توشي زۆر كێشە ونارەحەتيت دەكات بەلام گرينگترين شت بو ياريزان لە ھەر شوين و جێگايەك پيشەگەر بونە پێوستە ياريزان زياتر لەيانەيەك ياری بكات تاكو بتوانێ زياتر شێواز و جۆری ياريكردن تاقی بكاتەوە منيش لەيەكەم تاقی كردنەوەم لە شاری بغداد سەرەڕای جياوازی خەڵك و شارەكەم و بغداد بەڵام توانيم خۆم بگونجێنم، لەسەرەتا كارێكى تۆزێك مەحاڵ بو بۆمن چونكە يەكەم تاقی كردنەوە لە يانەيەكى پڕهاندەری وەک شوڕتە تۆزێك ئەستەمە بەڵام شكور بۆخودا توانيم بەسەر ھەموو شتێك زاڵبم و بەردەوام بم لە ياری كردن. بوياريزانی كورد گرينگە بچێتە يانەكانی دەرەوەى كوردستان چونكە لەوێ بەھۆی ئەوەى زياتر كێبڕكی ھەيە لەنێوان يانەكان و ھاندەری يانەكان ياريزان متمانە دروست دەكات و گرينگی زياتر بەخۆی دەدات بۆيە من دەتوانم بڵێم دەرچونی من و ياريزانەكانی تر وە دوای كشانەوەى يانەى ھەولێر باشترین دەستكەوت بوو بۆ ياريزانی كورد ئێستا من و ھاورێكانم لە يانەكانی تر زياتر پێگەيشتوين و زياتر گەشەمان كردووە لە ھەموو ڕوێكى ياری كردن.

ئیڤان خالید یاریزانی یانەی نەوتی ناوەڕاست : 
هەرچەندە ماوەی پیشەگەربونم کەمە و چەند مانگێکە بەڵام سوپاس بۆخوا بەڕێژەیەکی زۆر لەئاستی خۆم ڕازیم و توانیومە سود لەم پیشەگەربونەم ببینم، خولی عێراق چێژی لەوەدایە خولێکی باوەڕپێکراوەوبەشداری لە پاڵەوانێتیەکانی دەرەوەدەکات پێچەوانەی خولی کوردستان کەهەرچەندە وێڕای دەست خۆشیم بۆیەکێتی تۆپی پێی کوردستان کەساڵانە ئەم خولە لەهەربارودۆخ بوبین بەڕێوەی دەبات هیوادارم لەداهاتوودا هەنگاوی زیاتر بهاوێژرێت بۆ ئەوەی یانەکانی کوردستان بەشداربن لەخولێکی دەرەکی و سودی زیاتر بەیاریزان بگەیەنێت و خولەکەش بەهێزتربێت.

سەرهەنگ محسین گۆڵپارێزی یانەی شوڕتە : 
بەڵێ بۆمن كشانەوەی یانەی هەولێر ئەو دەرفەتە نەخوازراوەی ھێنایە پێش ڕوولەپیشەگەربوون بکەم،
ئەزمونێكى نوێ بوو، گۆڕانكارییەكی گەورەش بوو سەبارەت بە داھاتووی یاریزانانمان من كە ئاگاداری دیوی دووەمی دۆخی یەكە بەیەكەی یاریزانە ڕۆیشتووەكانی ئەم ساڵمانم، با یاریزانەكان ڕووكەشانە پێشیان باش بێت بەڵام من گەیشتوومەتە ئەو قەناعەتەی پیشەگەربوونیان كەموكوڕی زۆرە. یەكلایش نەبوومەتەوە هۆكارەكەی چیە! ئەگەر كەسێك پێی وایە یەكەمجاریانە، من قسەیەكم لەسەر ئەوە نیە. بەڵام شایەدی ئەوە دەدەم پیشەگەرەكانی كوردستان و یانەی وەرزشی هەولێر بەتایبەتی بەمانای وشە لە دۆخێكی پیشەگەریانە بوون. سەرباری ئەوەش سودێك ئەوە دەهێنێ بەهۆیەوە بڵێین یاریزانمان ئەزمونێكی باشیان تاقیكردەوە ئەویش ئەوەیە هەموومان گەیشتینە ئەوبڕوایەی بەهرەدارانمان هیچیان لە یاریزانانی تر كەمتر نیە ئەگەر دەرفەتی زیاتریان پێ بدرێت و پشتیان پێ ببەسترێ.

نیازمەحەمەد یاریزانی یانەی نەوتی ناوەڕاست : 
بێگومان ئەمە تاقيكردنەوەيەكی نوێ بوو لة ژيانی وەرزشيم كە لەيانەیەک ياری بكەم دووربێ لە شارەكەم توانيم خۆم بگونجێنم لەگەڵ ئەو كەش و هەوايەی تيایدام و ئەزمونێكی باشم وەرگرتوە لەو جەند مانگەی لێرەبويمە.
من لەڕووی ئاست و توانای ياريزانەكان جياوازيەكی زۆر نابينم لەنێوان خولی کوردستان و خولی عێراقیدا زۆر ياريزانی باشمان هەيە لةخولی كوردستان كە دەتوانن ئاستی باش پێشكەش بكەن لة خولی عێراقيش بەلام تەنيا جياوازی كە هەموومان دەزانين خولی عيراقی باوەر پێكراوە لة لايەن يەكێتي تۆپی پێی جيهانی پێچەوانەی خولی كوردستان
كە ئەمەش وا دەكات ياريزان زياتر هەوڵ بدات و ئاستی باشتر بكات بۆ ئەوەی بگات بەهەڵبژاردەی وڵاتەکەی و بەشداری پاڵەوانێتیە جيهانیەکان بكات.

هەردی سیامەند یاریزانی یانەی مینا : 
بەدڵنیایی وە گۆڕانكاری گرنگ ڕووده دات كه تۆئەرکێک بيت بيكه ی له ڕووی بیروهۆش وهه ڵسوكه وتت ده بێت وه ك نيمچەپزیشکێک بيت بۆخودی خۆت تايبه ت لەڕووی خواردن وخەو.له هه موو شيان گرینگتر دروست كردنی كه سايەتی تايبه ت ده بێت وابژی كه وه ك باشترين ياريزان بژی و کێبڕکێ بكه ی له سه ر ئه وه ی ببيته باشترين ياريزانی ئەو يانه يه، به ڕاستی ماندوو بونێكي زۆری ده وێت.ده بێت هه ميشه له ياریەک بۆيارييه كي تر ئاستت باشتر بێت،بێگومان دەرگای پیشەگەربونیش كراوه ته وه له ساڵی ڕابردوه وه كه خۆشتان ده زانن ياريزانێكی كوردی زۆر له يانه كانی شاری بغداد و باشور ياری ده كه ن تايبه ت ياريزانانی شاری هه ولێر نزيكەی هه شت ياريزانن هه مووشيان ياريزانی گرینگن لە يانه كان وپشتيان پێدەبەسترێ،پشت بەخواساڵی داهاتوو زياتريش ده بێت.

میران خەسرۆ یاریزانی یانەی شوڕتە:
بەڕاستى تا نەگەیە ئاستى پيشەگەر
هەست بە بوونى خۆت ناكەى كە گەیشتیەچ ئاستێكى بەرز وەزۆرترين گۆڕانكارى بە ژيانى وەرزيشم هات يەكێك لەهەرە شتە گرینگەكان ئەوەیە كە دەبێ زۆرزۆر گرنگى بەخۆت بدەى لة ڕووى ڕاهێنان و نووستن و خواردن نەك كاتێك ئێمە لە هەولێر بووين وا نەبووين بەڵام دەبێت باشتر و زياتر هەوڵ بدەیت ،چونکەچاوەکان ً هةموو لةسەر تۆیە بۆیە دەبێ بەمانای وشە پیشەگەرانە مامەڵەبکەیت و ئەوەشی ئێستا ڕەخساوە بۆیاریزانی کورد دەرفەتێکی باشە و هیوادارم هەموان لەلوتکەببینم.

بارزان شێرزاد یاریزانی یانەی نەوتی ناوەڕاست : 
توانيم زۆربەباشی خۆم بگونجێنم وەک ياريزانن وه ئاشناى ڕاهێنه رى زياترو ياری كردن لەگەڵ ياريزانانى تر ئه مه ش وا ده كات ئەزموونى زياتر كۆ بكه مه وه له سه ر ژيانى وه رزشیم ئەمانه هه موو پێم وايه سودێکی باشی بۆئێمەدەبێت.
ئه گه ریاریزانی کورد بيانەوێت بگەن به ئاستى پیشەگەر بوون و ئاستيان بەرەوپێش بچێت به رده وام بوون له ڕاهێنان و وه هيج كاتێكيش بێ هيوا نه بن له و ئاواته ى كه ده يانەوێت پێی بگه ن كه گه يشتنه به ئاستى لوتكه ى تۆپی پێ، دانانی بەرنامەی ژیانی وەرزشی یەکەم دەستپێکە بۆئەوەی یاریزان ئەوهەنگاوانەبهاوێژێت کەبەرەولوتکە هەڵکشانی دەبات. پیشەگەربون جیهانێکی تایبەتەلەژیانی وەرزشیدا کە لەڕووی ماددیەوەش سود بەیاریزان دەگەیەنێت.

یاسین کەریم گۆڵپارێزی یانەی مینا : 
من وه كو خۆم سودێكى ته واوم لەپیشەگەربون لەڕووی وه رزشه وه پێگەیشتوە و گۆڕانكارى وه كو ئەوه ى كه له ڕووى هزرەوه تۆ ده بێت بگۆڕدرێیت و لەڕوویى هه ستان و دانيشتو و هه ڵسوكەوت له ناو كۆمەڵگا و له ناو بنه ماڵه گۆڕانكارى به سەردێت و هه روه ها له ڕووى كاتەكان كه به لاتەوه گرينگ دەبێت وه كوكاتى خەو و كاتی مەشق و كاتی هەڵسانەوە.
بەدڵنیایی یەوەش دەرگای پیشەگەری به سه ر ته واوى ئەو كەسانەی کەبیانەوێ ببن به پيشه گه ركراوتوه به ڵام ده بێت خۆيان بيانەوێت و هەوڵ بدەن و هه رشتێكيش لای من وايه كه ئەگەر هەوڵی بۆبدرێت پێده گەيت دڵنيا بەلەوەی چۆن خۆم وابومه و هـه وڵێكى زۆرم داوه تا گەيشتومەتە ئەوڕۆژە.
ده توانم بڵێم چۆن لەڕووی شوێن و هه ڵسانەوەو له ڕووى خواردن و مەشق كردن و زۆر شتى تر كه ژيانى ئێمه ته واو بويتەبەبە رنامەئەگەر وايه ده توانين بڵێین کەتەواو پيشه گه ريه.
به دڵنیایی یەوەش هەمووکات ئامادەم خزمه تى يانه كورديەكان بكه م و جێگاى شانازيه كه من جارێكى تر له يانه كورديەكان بم و دڵی جەماوەری خۆمان خۆش بكه مه وه.

زیادئەحمەدیاریزانی یانەی نەوتی ناوەڕاست:
سودێکی زۆرم لەپیشەگەربونم بینیوە چ لەڕووی وەرزشیەکەیەوە یاخود لەڕووی ماددیەکەوە، توانیومە لەپاڵەوانێتی عەرەبی بەشداربم جگەلەوەی چەندساڵێکە لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان یاری دەکەم، ئامادەشم جارێکی تر بۆیانەیەکی کوردستانی یاری بکەم بەڵام بەمەرجێک ئەویانەیە کێبڕکێی بەدەست هێنانی نازناوبکات لەخولی عێراقی، کێشەی هەرەگەورەی یانەکانی کوردستان پێنەدانی دوابەشی بۆندی یاریزانانە کەزۆربەی یانەکان ئەم کارە لەگەڵ یاریزانەکانی دەکات و تایبەت لەگەڵ یاریزانەخۆماڵیەکان ئەمەڕوودەدات هیوادارم یاریزان مافی خۆی پێبدرێت چونکە ئێمە ئەگەر لەوڵاتێکی تریاری بکەین لەئەگەری پێنەدانی مافی خۆمان دەتوانین سکاڵادژی یانەکە تۆماربکەین بەڵام هەرگیزبیرمان لەوەنەکردۆتەوە کارێکی والەگەڵ یانەکانی خۆماندابکەین.

ئەمانەی سەرەوە ئەوەمان پێمان دەڵێن کەهەمووئەگەرێک کراوەیەوە لەبەردەم یاریزانی کورد تەنها چەندهەوڵ و کۆششێکی دەوێت لەلایەن خودی یاریزانەکەوە، لەلایەکی تریشەوە دەستەکارگێڕیەکان پێویستە زیاتر بوار بەیاریزانانی خۆماڵی بدەن و بۆئەووەی ئەومەبەستەی هەیانە بیپێکن، کەواتە لێرەدا بەپلەی یەکەم پێویستەپەیڕەو و بەرنامەی یانەکان خاڵی سەرەتای گرنگی دان بێت بەیاریزانی کورد تاکو ڕووەودەرگای پیشەگەربون هەنگاوبنێن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply