فه‌رمی | به‌رگریکارێکی مه‌درید په‌یوه‌ندی به‌ سپۆرتینگه‌وه‌ کرد

Coentrao

 

یاریگا-فابیۆ کوێنتراو به‌رگریکاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌که‌ی و په‌یوه‌ندی به‌ سپۆرتینگ کرد له‌ گواستنه‌وه‌یه‌کی به‌ خواستن دا.

فابیۆ له‌ وه‌رزی رابردوودا ته‌نها له‌ شه‌ش یاری مه‌درید به‌شداریکرد و پێش ئه‌وه‌ش به‌ خواستن بۆ مۆناکۆ یاری کرد. وابڕیاره‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو جارێکیتر به‌ خواستن بگوێزرێته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌یان بۆ سپۆرتینگه‌ که‌ رکابه‌ری به‌نفیکای  یانه‌ی دێرینی ئه‌و یاریزانه‌یه‌.

ناوبراو له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی گواستنه‌وه‌که‌ی دووپاتکردۆته‌وه‌ و وێنه‌یه‌کی خۆی و خێزانه‌که‌ی له‌ یاریگای سپۆرتینگ بڵاوکردۆته‌وه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply