یاریزانێکی عێراقی پەیوەندی بە پێرسپۆلیس کردووە

Bashar Resan

Bashar Resan

یاریگا
بەشار رەسەن, یاریسازی ھەڵبژاردەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران گەیشتۆتە رێکەوتن و وەرزی داھاتوو لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت.

یاریزانی یانەی قوە جەوییە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سەرچاوەکانی ئێرانی ئەم ھەواڵە پشت راستدەکاتەوە و دەلێت کە لەگەڵ پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئێران گەیشتۆتە رێکەوتن, بەڵام ھەر کاتێک لە یانەیەکی ئەوروپی ئۆفەری پێشکەش بکرێت ئەوا ریزەکانی پێرسپۆلیس جێدێڵێت.

بەشاری باوکی خەلکی شاری بەغدایە و دایکیشی خەڵکی تورکیایە و یەکێک بووە لە پاڵەوانەکانی جیمناستیک و خودی ئەو یاریزانەش لە ئاکادیمیای فەنەرباھچەی ئەم وڵاتە پێگەیشتووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply